سبهی ههڵبژاردنی نوێنهرانی كۆنگرهی یهكێتیی نیشتمانی كوردستان بهڕێوهدهچێت
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە: "سبەی دووشەممە ھەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە دەست پێدەکات".
Arbil
ھەولێر - AA
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە رایدەگەیەنێت کە سبهی دووشهممه ههڵبژاردن بۆ دیارییکردنی ئەندامی كۆنگرهی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دهست پێدهكات كه بڕیاره ٢١ی ئهم مانگه ببەسترێت و ههروهها دهشڵێت پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا بەردەوامە و دوو شاندی ھەرێم چوونەتە بەغدا و رێککەوتن لەسەر بوودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان کراوە.
سەعدی پیرە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی لە هەولێر ئەنجامیدا، گوتی: ''ئەو کۆنفرانسەی بەیانی ئەنجام دەدرێت پەیوەندی بە قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی کۆمیتەکانەوە ھەیە، سبەی ھەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە دەست پێدەکات لە سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دیارە ئەمە قۆناغێکی گرنگە و ئێمە لە ھەولێر و مەڵبەندەکانی دیکەش جۆرێک لە ئارامی و ھەستکردن و جۆرێک لە پەرۆشی ھەیە بۆ سەرخستنی کۆنگرە، بە دڵنیاییەوە ئەو کاندیدانەی دەرناچن کە ھیچ کەس خۆی بە دۆڕاو نەزانێت''.
لهبارهی پڕۆژه چاكسازییهكهی حکوومەتی ههرێمی كوردستان كه بڕیاربوو لهم ماوهیه لهلایهن حكوومهتهوه رادهستی پهرلهمانی كوردستان بكرێت، سهعدی پیره گوتی: ''پەرلەمان و حکوومەت لە ھەماھەنگی بەردەوامدان بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی و ھەوڵدراوە بە باشترین شێوە ئامادە بکرێت و ھیواداریشین بەزووترین کات پەسەند بکرێت، چونکە ھاووڵاتییان دەبێت پاداشتی ئەو ماندووبوونەیان بدرێتەوە، کە ساڵانێکی زۆر ھاوکاری پێشمەرگە و شۆڕشیان کردووە و ئێستاش چاوەڕێی بەرووبوومەکەی دەکەن بەتایبەتی ژنان و گەنجان''.
له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا، سهعدی پیره ئاماژهی به پهیوهندییهكانی نێوان ههولێر و بهغدا كرد و گوتی: ''لەگەڵ بەغدا چەند کۆبوونەوە کراوە لهگهڵ شاندەکەی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئەم باردۆخەی عێراق دۆخێکی تازەی ھێنا ئاراوە، ئێمە پێمان وابوو کە خۆپێشاندان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەدەچێت، بەڵام شەھید و بریندارکردنی ھاووڵاتییان جێگای نیگەرانییە و ناگونجێت لەگەڵ ئەو بانگەشەیەی ئێمە دەیکەین سەبارەت بە عێراقی دیموکراتی، پێموایە ئەمە سیمایەکی نادروستی عێراقی نیشانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا''.
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتیشی: ''لەسەرەتاوە گوتوومانە پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین ئەوەی پەیوەندی بە نەھێشتنی گەندەڵی و دامەزراندن و دۆزینەوەی کار ههیه بۆ گەنجان، دیارە ئەم کێشانە کەڵەکەبووی چەند ساڵی رابردووە بەڵام قەدەر وابوو عادل عەبدولمەھدی خەرجییەکەی دا بۆیە ئێستا سەرکۆمار ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات ھەتا ئەو کاتەی حکوومەتێکی دیکە دادەمەزرێت''.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ١ی حوزەیرانی ١٩٧٥ دامەزراوە و تا ئێستا سێ کۆنگرەی بەستووە، و بڕیارە رۆژی ٢١ی ئهم مانگه کۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت کە لە دوای کۆچی دوایی سکرتێری گشتی پێشووی یەکێتی، جەلاڵ تاڵەبانی کە رۆژی ٢٠١٧/١٠/٣ له تهمهنی ٨٤ ساڵیدا له ئهڵمانیا كۆچی دوایی كرد، دەبەسترێت.