جنێڤ
گفتوگۆی ئێران لەگەڵ پێنج ئەندامە ھەمیشەیەکەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا لەمەڕ بەرنامەی ناوەکی ئەو وڵاتە بە رێککەوتن کۆتایی پێھات.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لۆرانت فابیوس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گویدۆ وێستروێڵ، دەربارەی لەگفتوگۆکانی جنێڤ گەیشتنە رێککەوتن؟ بەر لەوەی شوێنی حەوانەوەیان بەجێبێڵن بە "بەڵێ" وەڵامی رۆژنامەنووسانیان دایەوە.
رێککەوتن لە گەڕی سێیەمی گفتوگۆی جنێڤ و لە رۆژی پێنجەمینی ھاتەئاراوە.
لە گفتوگۆکەدا ھەریەک لە جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، لۆرانت فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ویلیام ھێگ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، گویدۆ وێستروێڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، یانگ یی وەزیری دەرەوەی چین، کاترین ئاشتۆن نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا ھەروەھا جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەشدارییان تێدا کرد.
چاوەڕێ دەکرێ لە چەند سەعاتی داھاتوو ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە رابگەیەنرێ.