Hemin Hüseyin
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
هەولێر-AA
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە مەترسی لەسەر ژیانی کارمەندەکانییان هەیە و ئاشکرایشی کرد کە دەنگەکان هەژمار ناکرێنەوە.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقم کەریم تەمیمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "لە کەرکووک هەڕەشە لەسەر ژیانی کارمەندەکانمان هەیە و پێویستە سەرۆکوەزیرانی عێراق، گیانی کارمەندەکانییان بپارێزێت و چارەنووسی ئەو کارمەندانەش دیار بکات کە لەلایەن لایەنێکی سیاسیی لە کەرکووک دەستبەسەرە".
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقم کەریم تەمیمی گوتیشی: "بەپێی یاسا دەنگەکان بە دەست هەژمار ناکرێن و لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەنجامی کۆتایی دەنگەکانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٢ـی ئایار بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوا لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان داوای دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانییان کرد بە شێوەی دەستی.