ئەنقەرە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەڤەنت گومروکچو رایگەیاند: "بڕیارە شاندێکی دەستەی باڵای کوردی لە سوریا، چەند رۆژی داھاتوو سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە کۆ ببنەوە."
گومروکچو گوتی: "ئەو چاوپێکەوتنانە شتی نوێی نین بەڵکو لە رابردوویش ئەنجامدراون، پێشتریش دەستەی باڵای کوردی رایگەیاندبوو لەئەنجومەنی نەتەوەیی سوریا بەشداری دەکەن."
لەڤەنت گومروکچو باسی ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکانی کرد و زیاتر گوتی: "لەو چاوپێکەوتنانەدا ھەر دوولا سەبارەت بە بارودۆخی سوریا بیروڕای خۆیان ئاڵوگۆڕ دەکەن."