بالی
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری کە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ئابوری رۆژھەڵاتی ئاسیا لە ئەندۆنیزیایە، دوای کۆبوونەوەیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی لەگەڵ ھاوتا روسییەکەی رێکخست.
لە سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری گوتی: "دەبێ راشکاوانە بڵێم کە بەڕێوەچوونی پرۆسەی لە ناوبردنی چەکی کیمیایی سوریا و ئەو پێشوەچوونانەی لەوبوارەدا دەستخراون، جێگای رەزامەندی ئێمەن. بەرێوەچوونی پرۆسەکەش نیشانەی ھاوکاریکردنی ھێزە جیھانییەکانە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی ھاوبەش کە پێشتر لە سەری پێکھاتوونە."
جۆن کیری باسی ھاوکاریکردنی رژێمی سوریای کرد و گوتی: تا ئێستا رژێمی سوریا ھاوکاری و ئاسانکاری باشی پێشکەشکردووە و بەمجۆرە سەرەتایەکی باشمان دەستپێکردووە و ھیوادرام پرۆسەکە ھەربەوجۆرە بەردەوام بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگێ لاڤرۆڤ گوتی: "بۆ باشتر بەرێوەبردنی پرۆسەی لە ناوبردنی چەکی کیمیایی رژێمی سوریا، ھاوکارییەکی باشیان پێشکەشکردووە و ھیوادارم ئۆپۆزسیونیش وەکو رژێم ھەڵوێستی باشی ھەبێت."