مەزار شەریف
ھێزی چەکداری ئەڵمانیا کە لە چوارچێوەی ھێزی ھاوکاری نێونەتەوەییدا روانەی ئەفغانستان کراون، ماوەی کەمتر لەساڵێک ئاسایشی ناوچەی قەندوز لە باکووری ئەفغانستانی لەئەستۆدا بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ھێزەکانی ئەڵمانیا بە مەراسیمێکی رەسمی دۆسێی ئەمنی ھەرێمی قەندوز لە باکووری ئەفغانستان، رادەستی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی ئەفغانستان کردەوە.
لە میانی مەراسیمەکەدا کە وەزیری ناوخۆ و بەرگریی ئەڵمانیا ئامادەی بوون، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند: لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوو ئەڵمانیا ھێزی چەکداری و مەدەنی خۆی لە ئەفغانستان دەکێشێتەوە، لەوبارەیەوە زیاتر گوتی: " ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی زۆر گرنگمان رادەستی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی ئەفغانستان کرد و لەمەوبەدواوە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە لە ئەستۆی سەربازانی ئەفغانستاندایە".
ھەر لەو مەراسیمەدا وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا گوتی" دوای کێشانەوەی ھێزەکانمان، ئێمە بەردەوام ھاوکاری و پشتگیریی ئەفغانستان دەکەین".