ئیسماعیلییە
ئەمڕۆ لە شاری ئیسماعیلییەی باکووری رۆژھەڵاتی میسر ھێرش کرایە سەر کاروانێکی ئوتۆمبێلی سەربازی و لە ئاکامدا ٥ سەرباز کوژران.
چەند سەرچاوەیەکی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی مسریش رایانگەیاند: دوای کوودەتای سێی مانگی تەمووزی رابردوو، بارودۆخی ناوچەی ئیسماعیلییە ئاڵۆزتر بووە و ئەمڕۆش چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرشیان کردە سەر کاروانێکی ئوتۆمبێلی سەربازی و لە ئاکامدا ٥ سەرباز کوژران و یەکێکی دیکەیش بریندار بوو و تا ئێستاش ھیچ زانیاریەکی فەرمی لەشەر ئەم رووداوە بەڵاونەکراونەتەوە.
دوای کوودەتای سێ تەمووزی رابردوو لە دوورگەی سینای نزیک سنووری شاری غەززەی فەلەستینی؛ ھێرشە چەکدارییەکان پەرەیان سەندووە.