واشینتۆن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جین پساکی لە کۆنگرەی رۆژنامهوانی رۆژانەیدا باسی له دیداری نێوان ههردوو وهزیرانی دهرهوهی ئهمریكا و میسر كرد و گوتی: "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری لە تەلاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر نەبیل فەھمی کۆ بووەتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کیری پشتگیری ئەمریکای بۆ سەرکەوتنی میسر و ھاوکاری ستراتیژیکی نێوان ئەمریکا و میسر دەربڕیوە."
پساکی ههروهها گوتی: "لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ھەردوولا باسیان له شەڕی ھاوبەشی دژە تیرۆر و رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی چەک و پڕۆسەی دانوستانی ئاشتی لە ئیسرائیل کردووە و جەختیان لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئەمنی ناوچەکە کردۆتهوه. کیری باسی ئەوەی کردووە کە کاری ھاوبەش لەگەڵ میسر خزمەتی بەرەژوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەکا، بەڵام ئەمریکا لە بەرامبەر گرتنی خەڵک، بڕیارەکانی دادگا و گوشارەکانی حکومەتی میسر لە سەر ئەندامانی گروپی شەشی نیسان نیگەرانە چونکە ئەو ھەڵوێستانەی حکومەتی میسر لە بەردەم ھەنگاوەکانی داھاتووی میسر دەبنە بەربەست بۆیە پێویستە لە بواری مافی مرۆڤ، بەشداری پێکردنی لایەنەکانی دیکە لە پڕۆسەی سیاسی میسر، ئاسوودەیی ئابوریی و گۆڕانکارییەکان میسر ھەنگاوی پێویست بنێ و ناردنی ھاوکاری زیاتری ئەمریکا بۆ میسر وابهستهی گۆڕانکاری و ھەنگاوەکانی میسر لەو بوارانەدایە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.