سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌عات حه‌وت بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، 20 ملیۆن و 437 هەزار هاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە.
لەو هەڵبژاردنەدا هەر هاوڵاتییەكی عێراقی كە تەمەنی 18 ساڵ بێ و ناوی لە تۆماری دەنگدەران هه‌بێ و هەڵگری كارتی ئەلیكترۆنی بێ، مافی ده‌نگدانی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان. زیاتر لە نۆ هەزار و 39 كاندید كه 6432 پیاو و 2607 ئافرەتن لە چوارچیوەی 277 قەوارەی سیاسی‌دا كێبڕكێی بەدەستهێنانی 328 كورسی پەرلەمانی عێراق دەكەن.
ژمارەی كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی سێیەمیدا 328 كورسییە، 320 كورسی بەپێی ژمارەی دانیشتووان بۆ پارێزگاكانە، هەشت کورسیش بۆ کەمینەکانی عێراقە.
له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ولێر. سلێمانی و دهۆك 2 ملیۆن و 785 هەزار و 223 كەس مافی بەشداریكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمیان هەیە.
لە پارێزگای هەولێر 975 هەزار و 326 كەس مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
لە پارێزگای سلێمانی ملیۆنێك و 168 هەزار و 461 كەس مافی دەنگدانیان هه‌یه.
لە پارێزگای دهۆك 641 هەزار و 436 كەس مافی دەنگدانیان هه‌یه.
بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم 713 كاندیدی قەوارە سیاسییەكانیش كێبڕكێی بەدەستهێنانی ١٠٠ كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەن.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر 30 كورسی.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی 32 كورسی.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك 28 كورسی.