سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سەعات ٧:٠٠ لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان دەنگدانی گشتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌روه‌ها ئەنجومەنی پارێزگاکانی هه‌رێمی كوردستان دەستی پێ‌کرد.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی سەعات٩:٤٥ لە بنکەی شارەوانی سەری بلند ژمارە ١٢٢١١٤ دەنگی دا کە لەو بنکەیە زیاتر لە ٧٠٠ دەنگدەر ناویان لەو بنکەیە هه‌بوو. لەو بنکەیە بێجگە لە چاودێرانی ناوخۆی و راگەیاندندنکارەکان، هه‌روه‌ها چاودێرانی بیانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئاماده‌بوون.
ھەروەھا راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كموردستان مه‌سروور بارزانی و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له هه‌مان بنكه دنگیان دا.
لە دەنگدانە فۆاد حوسێن بۆ ئاژانسی ئاناۆڵو گوتی: "ئه‌نجامی ئەو ھەڵبژاردنە دەبێتە ھۆی گوڕینی دیمەنی سیاسی لە ھەموو عێراق و زۆریش گرینگە و گاریگەری راستەوخۆی ھەیە لە سەر ره‌وشی عێراق."
له شارۆچكه‌ی سه‌ڵاحه‌دین (پیرمام) 21 هه‌زار و 933 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
بەگوێرەی ئەو وادەیەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری کردووە پڕۆسەکە ١١ سەعات دەخایەنێ و لە سەعات شەشی ئێوارە ئامێرەکانی کارتی دەنگدان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕادەوەستن و دەنگدان بە کۆتایی دێ.
لە ھەڵبژاردنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠ ملیۆن و ٤٣٧ ھەزار ھاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان ھەیە. لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و ٧٨٥ ھەزار و ٢٢٣ کەس دەکەونە سێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان ھەولێر ، سلێمانی ، دھۆک.
ھەر دەنگدەرێک دەبێ ناسنامەی باری شارستانی و کارتی ئەلکترۆنی تایبەت بە خۆی لەگەڵدا بێ و ھەروەھا پەنجەموری ھەرتاکێک لە سەر ئامێرەکە خەزن دەکرێ و بارکۆدی وەرەقەی دەنگدریش داخلی ئامێرەکە دەکرێ و ناوەکەش دەبێ لە بنکەی دەنگدان ھەبێ و شوێنی ناوەکە ئیمزا بکات، ئەوجا دەنگدەر دەتوانی دەنگ بدات و پەنجەکەی ڕەش دەکرێ و دەنگدەر وەرەقەکەی دەخاتە نێو سندوقی دەنگدان.