لە دیداری شاندی تورکیا و ژاپۆن بە سەرۆکایەتیی هەردوو سەرۆکوەزیران ئەردۆغان و ئابە بەڕێوەچوو.
سەرەتا سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە تۆکیۆ، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن شینزۆ ئابە کۆبووەوە و دواتر ھەر دوولا سەرۆکایەتی دیداری شاندی تورکی و ژاپۆنییان کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا سوپاسگوزاری بۆ کاربەدەستانی ژاپۆن دەربڕی لە پای ئەو پێشوازیی و میواندارییە گەرمەی لێیان کردوون و گوتی: "ساڵی ٢٠١٣ دوو جار لە تورکیا پێشوازییمان لە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن کرد. ئەمە بۆ ئێمە جێی خۆشحاڵییە. ساڵی ٢٠١٥ بەبۆنەی نەوەدەمین ساڵەی پەیوەندیی نێوان ژاپۆن و تورکیا، یادی ئەرتوغروڵ فرکاتیان دەکەینەوە. بە بۆنەی ئەو دوو یادەوە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ژاپۆن دەکەونە نێو قۆناغێکی دیکەوە. ھیوادارم سەردانی کاربەدەستانی پایە بەرزی ھەر دوولا بەردەوام دەبن و پەیوەندی نێوان تورکیا و ژاپۆن بەھێزتر دەکەن."
Jسەرۆکوەزیرانی ژاپۆن شینزۆ ئابە گوتی: "ژاپۆن دەیەوێ پەیوەندییە دوستانەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا کە خاوەن پێشینەیەکی مێژووین بەھێزتر و بەرفراوانتر بکا."