ئورفا
رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش ئەمڕۆ دووەم تەقینەوەی خۆكوژی لە شاری كۆبانێ ئەنجام دا.
بەپێی زانیارییەكان شەڕ و پێكدادان لە نێوان ھێزەكانی كوردی و چەكدارانی داعش لە كۆبانێ بەردەوامە. چەكدارانی داعش لە نزیك دەروازەی مورشیدپنار لە ھەمان شوێنی تەقینەوەی یەكەم تەقینەوەیەكی خۆكوژی دیكەیان ئەنجامدا. دەنگی تەقینەوەكە لە شارۆچكەی سروچەوە بیسترا.
تا ئێستا زانیاری سەبارەت بە كوژرا و برینداری تەقینەوەكە لە بەردەستدا نییە.
تەقینەوەی دووەمیش لە كامێرای چاودێری دەروازەی مورشیدپنارەوە تۆماركراوە. لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكە لە باشووری كۆبانێ-وە ھاتووە و خۆی بە یەكەكانی نیشتەجێ بوونی گۆڕەپانی گومرگدا كێشاوە و تەقیوەتەوە.