وەزیری کاروباری ئایینی نهمسا فوئاد ساناچ لهبارهی بهیاساییكردنی ئیسلام له وڵاتانی ئهوروپا گوتی: "پێویستە ئەو تاوان و توندوتیژیانەی لە دژی موسڵمانان ئەنجام دەدرێن لە رێگای یاساوە رێگرییان لێ بکرێ، چونکە ھۆکاری ئەو توندوتیژییە نەناساندنی ئیسلام لە چوارچێوەی سیستەمێکی یاساییە، بۆیە پێویستە لە بواری یاساییدا ھەموو وڵاتانی ئەوروپایی دان بە ئیسلامدا بنێن چونکە لە وڵاتانی دیموکراتیدا کار بە یاسا نووسراوەکان دەکرێ و پێویستە لە رووی یاساییەوە لە ئەوروپا دان بە ئیسلامدا بنرێ."
ساناچ له بهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "دان نەنان بە ئیسلام بە مانای دان نەنان بە گۆڕ و سروت، عیبادەت، وانەی ئایینی و عرف و عاداتی موسڵمانانە و ئەمەیش ھۆکاری سەرەکی ھەموو کێشەکانە، چونکە مرۆڤەکان ھەست بەوە دەکەن لە ماڵی خۆدا نین بۆیە داھاتوو نابینن، بە بیانووی ئەوەی رۆژێک دەگەڕێتەوە فێری زمانی ئەو وڵاتانە نابێ. پێویستە ئەو ماف و ئازادییانەی دراون بە جوو، کاتۆلیک، پڕۆتستانت و بوداییەکان، بە ھەمان شێوەیش بدرێنە موسڵمانانیش."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.