وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو سهردانی وڵاتی ئوردنی كرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوردن عەبدوڵا ئەلنوسور کۆبوهوە.
داودئۆغڵو بەمەبەستی بەشداری کردن لە سێهەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی سوریا گەیشتە ئوردەن و لەوێ چاوی کەوت بە عەبدوڵا ئەلنوسور سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە و باسیان لە پرسی ئاوارە سوریەکان کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەداخراوی بەڕێوەچوو، باس لە سەردانەکەی هەفتەی پێشووی وەزیری ئابوری تورکیا نیهاد زەیبەکچی کراوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە سەردانەکە کاریگەری باشی هەبووە لەبەرەوپێشچوونی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.