سلێمانی
یەکینەکان لەسێ ناوچەی رۆژھەڵات و رۆژئاوای شارەکە لەسەر رووبەری٢٤٧ دۆنم زەوی بنیات دەنرێن.
لەکاتی دانانی بەردی بناغەی یەکینەکان جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی (عیماد ئەحمەد) بەشدارییکردو قسەی بۆ پەیامنێرانکرد.
عیماد ئەحمەد گوتی " ھیوادارین ئەم پرۆژانە ببنە ھۆی کەمکردنەوەو چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون لەشاری سلێمانی، رابردوو حکومەت بودجەی پێویستی لەبەردەست نەبوو بۆچارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون، بەڵام لەکابینەی پێنجەمەوە دەستکرا بەپڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و ئاسانکاریی زۆر بۆ ھاووڵاتیان کرا تا یەکینەی نیشتەجێبوون دروستکەن".
جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکراتیکرد تا ئێستا سێ ملیارو ٣٠٠ ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ پێشینەکان، زۆرینەی ئەو بودجەیە بۆ پێشینەی خانووبەرە بووە.
بەڵام عیماد ئەحمەد نەیشاردەوە بەھۆی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەھەرێمی کوردستان، لەبری سوود گەیاندن بەچینی ھەژاران، بووەتە قازانجێکی بێ رادە بۆ ئەو کۆمپانیایانەی دروستیانکردوون و خەڵکانێکی پێ دەوڵەمەند بوون.