ھەولێر
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان(فوئاد حوسێن) ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەم نزیکانە سەردانی دەرەوەی وڵات ناکات.
فواد حوسێن گوتی " ماوەیەکە ھەندێک ئاژانسی ھەواڵ و دەزگاکانی راگەیاندن دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە گوایە بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەفەرمی سەردانی تورکیا دەکا، بە پێویستی دەزانین ئەم راستییە بۆ ئاژانسەکانی ھەواڵ و دەزگاکانی راگەیاندن و ڕای گشتی روون بکەینەوە کە بەرێزیان لەم ماوە نزیکەدا بەرنامەی نییە سەردانی فەرمی تورکیا یان وڵاتانی تر بکات".