Mazın Asad
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
وان - AA
ئەنجوومەنی ئابووری وان، کەمپینێکی ھاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی عێراق و ئێران دەستپێکرد.
کەمپینەکە لە پێش مۆڵێکی شاری وان، کۆمەک و ھاوکاری کۆدەکرێتەوە بە رێگەی مانگی سوور بە ناوچەی بوومەلەرزەکە دەگات.
سەرۆکی وەرزی ئەنجوومەنی ئابووری وان، سولەیمان گولەر لە لێدوانێکیدا خەمباری خۆی لەمەڕ بوومەلەرزەکە دەربڕی و رایگەیاند ھەروەک رابردوو تورکیا یەکەم وڵات بوو کە دەستی ھاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە درێژ کرد.
سولەیمان گولەر گوتیشی: "لە ساتی روودانی بوومەلەرزەکەدا، فەرمانگەی ئافاد و مانگی سووری تورکی بۆ ناوچەکە چوون و ھاوکارییان بەسەر زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە دابەش کرد. یەکەم وڵات بووین کە دەستی ھاوکاریمان بۆ لێقەوماوان درێژ کرد. بەو ھۆیەوە خۆشحاڵین".
ناوبراو بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١١ی وانی وەبەرھێنایەوە و رایگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی یەکڕێزی لەکاتی بوومەلەرزەکەی وان، نەمانتوانی دەستی ھاوکاری بۆ خەڵکی عێراق و ئێران درێژ نەکەین. خەڵکی وان زۆر باش لە کێشە و باری دەروونی مرۆڤەکان لە ناوچەی بوومەلەرزەکە تێدەگات. بە مەبەستی گەیاندنی ھاوکاری بۆ ئەو مرۆڤانە لە دوو شوێنی وان دەست بە کەمپینێکی ھاوکاری کراوە. ئەم کەمپینە تەنھا بۆ شاری وان سنووردار نییە، بەڵکو چاوەڕێی ھاوکاری لە ھەموو شوێنێکی تورکیا دەکەین".