Ramal Abdullah Mahmood
14 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2018
به‌غدا – AA
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی پارێزگاکانی باشووری عێراق به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌بوونی ته‌زووی كاره‌با وه‌كو پێویست، به‌غدای پایته‌ختیشی گرته‌وه.
هاووڵاتییان له ناوچه‌ی شوعله‌ی شاری به‌غدا كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای به‌غدا و ناوچه‌یه‌كی شیعه‌نشینه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان له دژی حكوومه‌ت ئه‌نجام دا. خۆپیشانده‌ران له شه‌قامی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانیان كرد.
دوای هاتنی ژماره‌یه‌ك له هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ناوچه‌كه، خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان كرد به سووتاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبێل.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه خۆپیشاندانه‌كان ناوچه‌كانی دیكه‌ی به‌غداش بگرێته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كان كه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی ته‌زووی كاره‌با وه‌كو پێویست له شاره‌كانی باشووری عێراق ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامه.
خۆپیشانده‌ران له‌و شارانه باره‌گای حزبه شیعه‌كانیان سووتاندبوو.