Adem Şalvarcıoğlu,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی، کە دوای ئەوەی سەردانی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ کرد، بێ سەروشوێن بوو، بەر لە سێ رۆژ لە رووداوەکە، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە "ئەوانەی کە لە وڵاتەکەی دەستگیرکراون، تەنانەت نەیاریش نیین".
بەپێی هەواڵێک کە لە بی بی سیدا بڵاوکراوەتەوە، نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جەمال خاشقچی، بەر لە سێ رۆژ لە بێ سەروشوێنبوونی لە دووی تشرینی یەکەمدا، لە لەندەن بەشداریی لە کۆنفرانسێکدا کردووە.
خاشقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی کە دوای تەواوبوونی کۆنفرانسەکە ئەنجامیداوە، رایگەیاندووە "لە سعوودیە گۆڕانکارییەکی گەورە روودەدات. ئەمە شتێکە کە پێشتر هەرگیز نەمانبینیووە. ئەو رۆژنامەوانانەی کە رەخنە دەگرن دەستگیردەکرێن. دەستگیرکراوەکان تەنانەت نەیاریش نیین. ئەم رووداوانە خەڵک دەتۆقێنن".
خاشقچی باسی له‌وه كردووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیستبووی زۆرێك له هاوڕێیانی به‌بێ هۆكار ده‌ستبه‌سه‌ركراون نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سعوودیه و، گوتبووی: "من ته‌نیا رۆژنامهنووسێكم. رۆژنامهنووسێكم خاوه‌نی ئازادی قسه‌كردن و نووسینم. رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست گۆشه‌یه‌كیان داومه‌تێ و منیش ئازادانه له‌وێ بۆچوونه‌كانم ده‌نووسم. خۆزگه له وڵاته‌كه‌ی خۆمدا ئه‌و هه‌له‌م پێ بدرایه".
خاشقچی كه هاوكاری رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌نی كردووه كه پلاتفۆڕمێكی گرنگه بۆ ریفۆرمخوازانی سعوودی و، له هه‌مان كاتدا له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بابه‌تی نووسیوه، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ كاروباری فه‌رمی سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ی كرد له ئیستانبوڵ و پاشان بێ سه‌روشوێن بوو.