ئه‌نقه‌ره
جێگری سه‌رۆكی پارتی داد و گەشەپێدان-ی توركیا حوسێن چه‌لیك ڕایگه‌یاند كە ده ڕۆژ پێش ئێستا له هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو پاشان له‌كه‌ڵ رۆژنامەی فایناشیاڵ تایمز كردووه به‌ڵام وته‌كانی "به‌رێ لادراون."
حوسێن چه‌لیك له باره‌ی خاله گرنگه‌كانی هه‌ردوو دیداره‌كه گوتی: "توركیا پاڵپشتی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كات و خوازیاری ئاسووده‌یی و ئارامی خاكی عێراقه. تا ئێستا هه‌موو هه‌وڵێكی توركیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بووه."
چه‌لیك راشیگه‌یاند: "له ئه‌نجامی په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه ئێستا عێراق له ئه‌گه‌ری دابه‌شبووندایه، له‌م ئه‌گه‌ره‌شدا كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی دیكه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه چاره‌نووسی خۆی دیار بكات."
چه‌لیك له باره‌ی به‌كارهێنانی وشه‌ی كوردستان گوتی" وشه‌ی كورد و كوردستان له ڕابردوو بڤە بوو به‌ڵام ئێستا به‌كارهێنانی ئه‌م وشانه له فه‌رهه‌نگی بڤە ده‌رچوون."