Hemin Hüseyin
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2017
وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی داوا له ناوه‌نده میدیایی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات به ڕێزه‌وه ڕه‌چاوی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی ماته‌مینی بكه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركۆماری پێشووی عیراقه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی له داموده‌زگه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
سەفین دزه‌یی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه هه‌ر به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له گشت وه‌زاره‌ت و ده‌زگه و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاڵای كوردستان و عیراقی فیدرال بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا نیوه ده‌هێنرێنه خواره‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له ناوه‌نده میدیایی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش ده‌كات به ڕێزه‌وه ڕه‌چاوی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی ماته‌مینی بكه‌ن.