Muhammed Ali Kamal
26 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2023
هه‌ولێر-AA
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی گەیشتوونەته رێکكەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌ت بۆ به‌غدا له ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمدا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات جەناب نووری، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد سەباح و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، خالید چاوشلی لەشاری بەغدا لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی کۆبوونه‌ته‌وه.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له جێگرانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فوئاد حوسێن و محەمەد تەمیم، وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی، وه‌زیری دارایی عێراق، تەیف سامی و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق، بەنگین رێکانی ئامادەبوون.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاندووه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق کرا و شاندی هەردوولا گەیشتنە رێکكه‌وتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدابوو هەردوو تیمی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پڕۆژە یاسای بوودجەی فیدراڵی و پڕۆژە یاسای نەوت گاز، رۆژی پێنج شه‌ممه سەردانی بەغدا بکەنەوە، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لە پێناو تەواوکردنی دوا هەنگاوەکانی دەستنیشانکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی فیدراڵی و تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.