Fakhradin Ibrahim Mohammad
13 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
هەولێر - AA
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل رادەگەیەنێت کە کورتهێنانی زۆر لە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و دەڵێت: "لە مانگەکانی داهاتوودا مووچەکان بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستمانەدایە، رێکدەخەینەوە".
دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی حکوومەت، جوتیار عادل بۆ میدیاکان قسەی کرد و سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر دۆخی ئابووری هەرێم، هەروەها دانوستانەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان قسەمان کردووە".
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل لەبارەی دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دوا و رایگەیاند دانوستانەکان بەردەوام دەبن و جەختی لەوە کردەوە کە، "دەستوور بنچینەی چارەسەری کێشەکان دەبێت".
سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل رایگەیاند: "لە مانگەکانی داهاتوودا مووچەکان بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستمانەدایە، رێکدەخەینەوە".
لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا جوتیار عادل دەربارەی پرسی لامەرکەزیەت بۆ پارێزگاکان قسەی کرد و گوتی: "حکوومەتی هەرێم لە هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی خۆیدا رایگەیاندووە و بڕوای بە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەیە و بەڵێن دراوە و جێبەجێ دەکرێت. ئەمە تەنها بۆ پارێزگایەک نییە و بۆ هەر چوار پارێزگاکەیە".