عێراق

جوتیار عادل: "٧٠٠ کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمار کردووە"

Sarmand Hameed  | 25.11.2021 - نوێکردنەوە : 28.11.2021
جوتیار عادل: "٧٠٠ کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمار کردووە"

Arbil

هەولێر-AA

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل ئاشکرای کرد کە ٧٠٠ کۆچبەر کە لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا گیریان خواردووە، ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمار کردووە.

جوتیار عادل دوای کۆبوونەوەی ئاسایی‌ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەنجام دا.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی کۆچبەرانی سەر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا، گوتی: "٧٠٠ کۆچبەر بە ئارەزوومەندانە ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمار کردووە".

جوتیار عادل ئاشکرایشی کرد، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، ١٠ کەسیان بە تۆمەتی قاچاخچێتێ بە مرۆڤەوە دەستگیر کردووە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بۆ دیاریی کردنی هۆکارەکانی کۆچ کردن پێکهێناوە و لیژنەکە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ١٠ی تشرینی دووەم ئەنجام داوه‌ و راپۆرت بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەرز دەکەنەوە.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، زۆرینەی کۆچبەرەکان بوونەتە قوربانیی دەستی قاچاخچییەکان و هیچ پاڵنەرێکی سیاسیی یان ئابووریی بۆ کۆچ کردنیان نەبووە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، یەکەم کاروانی کۆچبەرانی گیرخواردوو لەنێوان سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا کە ژمارەیان ٤٣١ کەس بوو لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın