ئێران
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محەمەد جه‌واد زه‌ریفی رایگه‌یاند، بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی دانوسانه‌كانی پڕۆگرامی ئه‌تۆمیی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 كه بڕیاره له مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا بەڕێوەبچێ، پێویسته كۆنسه‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سزاكانی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێن.
به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی میهر، جه‌واد زه‌ریف له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رۆمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووە، کە كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه كاترین ئاشتۆن، له مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی روون یه‌كلایی نه‌بووەته.
جه‌واد زه‌ریف روونیشیكردووەتەوه كه وڵاتانی 5+1 ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئێرانیان نییه، به‌ڵام ده‌توانن پابه‌ند بن به‌و په‌یماننامه‌یه‌ی كه پێشكه‌شی كۆنسه‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كردووه له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر ئێران.