قودس
دوای شەڕی جیھانی دووەم ئیسرائیل یەكەم وڵاتە كە زۆرترین ھاوكاری سەربازی لە ئەمریكا وەرگرتووە.
بە پێی ھەواڵێكی رۆژنامەی ھائارێتزی ئیسرائیلی، ھاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل كە لە ساڵی ١٩٦٢ دەستیان پێكردووە ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاند و ساڵانە ئیسرائیل بڕی سێ ملیار دۆلار ھاوكاری سەربازی لە ئەمریكا وەرگرتووە.
لەو ھەواڵەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەمریكا وەكو برا گەورەی ئیسرائیلە و زۆری حەزی لە ئیسرائیلە و ھیچ دۆستێكی دیكەی بە جۆری ئیسرائیل نییە.
ئەو ھەواڵە كە پشتی بە ئاماری راپۆڕتێكی هەفتەی رابردووی كۆنگرێسی ئەمریكا بەستووە جەختی لەوە كردووەتەوە كە ھاوكارییە سەربازییەكانی ئەم دواییە تەنیا بە مەبەستی بەرگریكردن بووە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو ھەواڵەدا باسی ئەو ٢٢٥ ملیۆن دۆلار ھاوكارییە سەربازییە كراوە كە هەفتەی رابردوو لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكاوە پەسەند كرابوو و دوو هەفتە پێش كۆنگرێسیش بۆ نوێكردنەوەی سیستەمی قەڵغانی موشەكی ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر پێشكەشكردنی ٢٢٥ ملیۆن دۆلار ھاوكاری بۆ ئیسرائیل دەربڕیبوو.