Muhammet Ali Kemal
08 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
- جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش (سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئایشە نور باهچەکاپڵی لە ئەڵمانیا): ''ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ بەڕێزیاندا کراوە هەرگیز لە رووی رێککەوتنی دیپلۆماسی و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتەوە، کارێک نییە مایەی قبووڵکردن بێت. پێشێلکردنی روونی هەموو رێککەوتنێکی دیپلۆماسییە''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئایشە نور باهچەکاپڵی لە ئەڵمانیا رایگەیاند ''ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ بەڕێزیاندا کراوە هەرگیز لە رووی رێککەوتنی دیپلۆماسی و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتەوە، کارێک نییە مایەی قبووڵکردن بێت. پێشێلکردنی روونی هەموو رێککەوتنێکی دیپلۆماسییە''.
نومان کورتوڵموش لەدوای بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی ''با مرۆڤایەتی لەحەلەب نەمرێت'' کە لەلایەن سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی لە تورکیا، سازکرابوو، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لەوەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئایشە نور باهچەکاپڵی لە ئەڵمانیا کورتوڵموش رایگەیاند:
''ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ بەڕێزیاندا کراوە هەرگیز لە رووی رێککەوتنی دیپلۆماسی و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتەوە، کارێک نییە مایەی قبووڵکردن بێت. پێشێلکردنی روونی هەموو رێککەوتنێکی دیپلۆماسییە. ئەوەی کە ئێمە لەحکوومەت و لایەنی ئەڵمانی چاوەڕێی دەکەین ئەوەیە کە ئەگەر ئەم کارە بەئامانجێکی دیارییکراو ئەنجامنەدراوە، واتە ئەگەر هەڵوێستی حکوومەتی ئەڵمانیا لەوبارەیەوە گونجاوبێت لەگەڵ رێککەوتنە دیپلۆماسییەکان، ئەگەر بێت و بڵێن 'ئەو کارمەندانەی ئەمەیان ئەنجامداوە هەڵەیان کردووە و کەموکورتییان هەبووە' ئەوا با ئەو کارمەندانەی کە هەڵەکەیان کردووە، رابگەیەنرێن و رێکاری پێویست لەدژیان بگیرێتەبەر. رێوشوێنی پێویست ئەنجامبدرێت''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا باسی لەوەکرد لە دۆخێکی لەوجۆرەدا تورکیا دەزانێت کە ئەو حاڵەتەی روویداوە هەڵەی ژمارەیەک کارمەندی ئەوێ بووە و گوتی: ''بەڵام ئەگەر هات و ئەمە نەکرا، ئەوا بەشێوەیەکی زۆر روون دەڵێم ئەمە ئابڕووچوونێکی دیپلۆماسییە، نەنگییەکی دیپلۆماسییە و تورکیا وەک خۆی وەڵامی دەداتەوە. پێویستە هەمووان ئەمە بزانن. بە روونی ئەمە دەڵێین''.