بهغدا
له سێبهری شهڕ و پێكدادانهكاندا، عێراق پێ دهنێته مانگێكی دیكهی رهمهزانهوه. بههۆی توندوتیژیهكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و قهیرانی ئابووری، خەڵکی عێراق به خۆشحاڵییەکی کەمتر لەجاران پێشوازی لهم مانگه دهكهن، بهڵام سهرهڕای ههموو ئهوانه وهك نهریتێكی باو بهردهوامن لهسهر خۆ ئاماده كردن و كڕینی پێداویستیهكان.
لە بازاڕی شۆرجەی ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت رۆژانێكی پڕ جموجوڵ بەڕێدەكرێت.
بازاڕی شۆرجە، شوێنی ئەو كەسانەیە كە دەیانەوێت شتی هەرزان و كوالیتی باش بۆ خوانی رەمەزان دابین بكەن. لەو بازاڕەدا بەرهەمی وڵاتانی توركیا، ئێران، ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و سعوودیە دەفرۆشرێت.
ئەوەی بۆتە مایەی سەرنج لەو بازاڕەدا، رێوشوێنی ئەمنی لە دەروازەی چوونە ژوورەوە و هاتنە دەرەوەی بازاڕەكەدا بۆ بەرزترین ئاست بەرز كراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی پەلامارەكانی تیرۆریستی.
كاسب كارێكی بازاڕەكە بەناوی جەواد كازم بە ئانادۆڵوی راگەیاند "بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكان و قەیرانی ئابوورییەوە فرۆشیان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو كەمی كردووە. لە ساڵانی رابردوودا هاووڵاتییان بۆ مانگی رەمەزان پێداویستی یەك مانگیان لە خواردن دەكڕی ، بەڵام ئێستا هەفتانە بازاڕ دەكەن".
كازم كە بە زۆری بەهارات، گوشراوی میوە و چەرەزات دەفرۆشێت، ئاماژەی بەوە كرد كە لەو بازاڕەدا بە زۆری چەرەزاتی ئێرانی دەفرۆشرێت و داواكاری لەسەرە.
كاسبكارێكی دیكە بەناوی ئەبو سارا، باسی لەوە كرد كە بەهۆی قەیرانی ئابووریەوە خەڵكی جۆشوخرۆشی شت كڕین و بازاڕ كردنیان نەماوە و گوتی: "سەرەڕای خراپی بارودۆخی ئەمنی، هاولۆاتییان دێن و بازاڕی خۆیان دەكەن. بەڵام ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی ئابووریەوە هاووڵاتییەكی زۆر روو ناكەنە ئەم بازاڕە مێژووییە".
هاووڵاتییەك بەناوی مونا سالم باسی لەوە كرد كە بەهۆی پەلامارەكانی تیرۆریستی دەیانەوێت بەزووی پێداویستیەكانی رەمەزانیان دابین بكەن.