ھەولێر
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان تا درەنگانی شەو درێژەی ھەبوو. لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە کەمال کەرکووکی ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرە لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند کە ئەوان ھێشتا دەربارەی بەرواری بەستنی کۆنگرە بڕیاریان نەداوە:" بڕیاری بەستنی کۆنگرە لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی داھاتوو دەدرێت".
دەربارەی پرسیاری کۆنگرە دوادەخرێت یان نا؟ کەرکووکی گووتی:" ناتوانین بەمە بڵێین دواخستن. چونکە ئێمە بە فەرمی نەمانگوتووە کۆنگرەی لە ٢٤ مانگ دەبەسترێ. تەنیا قسەمان لەسەر ئەوە کردبوو کە کۆنگرە دەکرێ لەو بەروارە ببەسترێ. بەرواری کۆنگرە یەکلایی دەکەینەوە. بۆ ئەوەی کۆنگرە بتوانێ کاریگەربێ ھەموو ئامادەکاریەکان درێژەیان ھەیە".
ھەر یەک لە ئەحمەد تورک پەرلەمانتاری سەربەخۆی ماردین، مولکیە بیرتانا پەرلەمانتاری BDP، ئاڵدار خەلیل ھاوسەرۆکی TEV-DEM و ئادەم ئۆزجان کۆردیناسیۆنی ئینسیاتیفی ئازادی بەشداری کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە بوون.