Hemn Baban
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
هه‌ولێر-AA
به‌پێی قسه‌كانی په‌رله‌مانتارێك، زۆر به‌رپرس هه‌یه له كوردستاندا، له وه‌زیفه‌دا نیین و، ژماره‌یه‌كی زۆر پاسه‌وانییان هه‌یه.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، بێستوون فایه‌ق، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌باره‌ت به ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە ژماره‌یه‌كی زۆر زۆرن و ده‌بێت رێكبخرێنه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێت: "ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان زۆر زۆرن، نزیكه‌ی 60 هه‌زار پاسه‌وان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یە، ئه‌و پاسه‌وانانه قورساییه‌كی زۆریان بۆ بوودجه، سلكی فه‌رمانبه‌ران و سه‌ربازیی له هه‌رێم دروستكردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه پێویستی به دووباره رێكخستنه‌وه هەبێت، بۆیه له دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆ و داهاتووی په‌رله‌مان، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكوومه‌ت، قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت و رێكده‌خرێنه‌وه".
بێستون فایه‌ق ده‌شڵێت "به‌رپرس هه‌یه پێویستی به پاسه‌وان نییه، به‌رپرس هه‌یه له وه‌زیفه‌دا نییه و پاسه‌وانی هه‌یه، به‌تایبه‌ت باره‌گا حزبییه‌كان ژماره‌یەکی زۆر پاسەوانییان هەیە و له چوارچێوه‌ی یاسادا نییه، ئه‌م بابه‌ته له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌كه رێكده‌خرێته‌وه".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیشی ده‌كاته‌وه کە كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان پێویستی به پاسه‌وان هه‌یه وه‌كو وه‌زیر و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانتار و هه‌ندێك كه‌سی دیكه، ئه‌گه‌ر نا زۆرێك له‌و پاسه‌وانانه پێویست نین".
له باره‌ی قورسایی ئه‌و پاسه‌وانانه كه له‌سه‌ر بوودجه‌ی گشتی هه‌رێم دروستی ده‌كه‌ن ناوبراو گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌پێی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش بێت، ئه‌وا نزیكه‌ی شه‌ش حه‌وت ملیار دۆلار مانگانە له‌سه‌ر بوودجه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش قورسییه‌كی زۆره له‌سه‌ر بوودجه‌ی هه‌رێم".