Hemın Othman Mohammed
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوەکانی مسوڵمانان لە ئەمریکا، ئوسامه جه‌مال، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له هاوپه‌یمانی رزگاركردنی مووسڵ له ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش پێویست به هێزێكی متمانه‌دار هه‌یه تا كه‌سانی سڤیل و بێ‌تاوان رزگار بكات له مردن و، گوتی: "ته‌واو پشتیوانی له توركیا ده‌كه‌ین بۆ چوونه ناو مووسڵه‌وه، ئه‌و جیاكارییه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق به توركیا ده‌كرێت مایه‌ی قبووڵ كردن نییه".
سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوەکانی مسوڵمانان لە ئەمریکا، له نوسینگه‌ی خۆی له شیكاگۆ، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
جه‌مال باسی له‌وه كرد كه وه‌ك مسوڵمانانی ئه‌مریكی، له نزیكه‌وه چاودێری هه‌موو پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و، گوتی: "رزگاركردنی مووسل له ژێر ده‌ستی داعش و شكستهێنانی ئەو رێکخراوە له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆلیدایه زۆر دڵخۆشمان ده‌كات".
جه‌مال جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ستیارییه‌كی زۆر كرده‌وه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگار كردنی مووسڵدا، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی سڤیل نه‌بنه قوربانیی.
هاوكات باسی له‌وه‌شكرد كه حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵویستێكی دووفاقی ده‌گێڕیت سه‌باره‌ت به مووسڵ، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی كردوون، به پێویستیشی زانی توركیا به‌شدار بێت له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ كه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك له‌نێو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی ئێستادایه و به‌شێوه‌یه‌كی چالاك رووبه‌ڕووی داعش ده‌بێته‌وه. گوتیشی: "ئه‌و جیاكارییه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق به توركیا ده‌كرێت مایه‌ی قبووڵ كردن نییه".
ئوسامه جه‌مال، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تامه‌زرۆی زانینی ئه‌وه‌یه كه بۆچی حكوومه‌تی عێراق تانه له پشتیوانی توركیا ده‌گرێت له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵدا و، گوتی: "بۆچی حكوومه‌تی عێراق پێشتر بۆ پاراستن له‌ده‌ست داعش داوای هاوكاری له توركیا كرد، به‌ڵام له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه پشتیوانی توركیای ناوێت؟ بۆچی له كاتێكدا وڵاتانی دیکە به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی مووسڵدا ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌ڵام پشتیوانی له توركیا ناكات بۆ به‌شداری كردن تیایدا؟ له‌م قۆناغه‌دا كه وڵاتانی بیروڕا جیاواز چوونه‌ته مووسڵه‌وه، پێویسته توركیاش له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا به‌شداری بكات".
سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوەکانی مسوڵمانان لە ئەمریکا، ئوسامه جه‌مال گوتیشی: "ته‌واو پشتیوانی له توركیا ده‌كه‌ین بۆ چوونه ناو مووسڵه‌وه، ئه‌و جیاكارییه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق به توركیا ده‌كرێت مایه‌ی قبووڵ كردن نییه".