Ramal Mahmood
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2016
گوندی دابق لەباکووری سووریا کە بۆ داعش گرنگی تایبەتی هەبوو، لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە کۆنتڕۆڵکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە فەرماندەکانی سوپای سووریای ئازاد دەستی کەوتووە، گوندی دابق و شارەدێی سۆرانی سەربە پارێزگای حەلەب لە باکووری ئەو وڵاتە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاککرانەوە.
هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد بە پشتیوانی سوپای تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا، بەردەوامن لە پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکان لەناوچە تازە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش.
سەرچاوە ئەمنییەکان لە لێدوانیاندا بە ئاژانسی ئانادۆڵو رایانگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا سەختترین قۆناغەکان بەسەرکوتوویی تێپەڕێنران و ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوام دەبێت.
داعش ناوی یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندنی بەناوی دابق-ەوە ناوناوە، دابق گرنگی تایبەتی هەیە لای داعش، ئەوان لەو باوەڕە دان کە لە دابقەوە لەگەڵ ئەو هێزانە دەکەونە جەنگ لە نەبوونەتە مسوڵمان و بەمجۆرە رۆژی دوایی نزیک دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەیشەوە لە ئینەرنێت وتەیەکی سەرۆکی رێخکراوی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوکراوەتەوە کە دەقەکەی دوو رۆژ لەمەوبەر لە گۆڤارێکدا بڵاوببووەوە و گوتبووی: "ئەو جەنگە گەورەی لە دابق چاوەڕێی دەکەین، ئەمە نییە".