Mohammed Baqi Hussein
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
دوو به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی عهمارییونی ئێرانی كه به لایه‌نگریی موحافزكاران ناسراوه، به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیخوڕه نهێنییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل(مۆساد) ده‌ستبه‌سه‌ركران.
په‌رله‌مانتاری موحافزكاری ئێران، مه‌حمود سادقی، له هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی،"له‌ئه‌نجامی كاره‌كانم له‌باره‌ی كێشه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، ئه‌و زانیارییانه‌م به‌ده‌ستگه‌یشت كه به‌رپرسه‌كانی ماڵپه‌ڕی عهمارییون به‌تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سیخوڕه‌كانی مۆساد ده‌ستبه‌سه‌ركراون".