Mazın Asad
06 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2016
بەرلین
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنجێلا مێرکڵ خۆشحاڵی خۆی لەبارەی رەزامەندی یەکێتی ئەورووپا لەمەڕ ناردنی سێ ملیار دۆلار بۆ تورکیا دەربڕی.
مێرکڵ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پرتوگال، ئانتۆنیۆ کۆستا لە بەرلینی پایتەختی وڵاتەکەی، لە سەرۆکایەتی وەزیرانی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەی رۆژنامەوانی ھاوبەشی رێکخست.
مێرکڵ لەبارەی دانوستانەکانی سیاسی سووریا گوتی: "پێویستە ھەموو لایەک بزانێک کە خراپبوونی رەوشی مرۆیی لە سووریا بۆ ئەگەری سەرکەوتنی کۆبوونەوەکانی سیاسی دەگەڕێتەوە. بەتایبەتی ئەمە پەیوەندی بە رژێمی سووریا و رووسیا ھەیە. بۆیە پێویستە گشت ھەوڵەکانمان بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکانی سیاسی لەبارەی ئایندەی سووریا بخەینەگەڕ".
سەرۆکوەزیرانی پرتوگال، ئانتۆنیۆ کۆستا ئاماژەی بەوە دا کە لەبارەی پێشوازیکردن لە ئەو مرۆڤانەی لە تیرۆر و شەڕی وڵاتەکەیان ھەڵدێن بەرپرسیارێتی گرنگ دەکەوێتە ئەستۆی گشت حکوومەت و سەرۆکی وڵاتان و ھەروەھا گوتیشی: "ئەورووپا پێویستە نرخی مرۆڤایەتی جێبەجێ بکات".
کۆستا راشیگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە پێشوازی لە پەنابەران بکات و ھاوکاری لەبارەی پارێزگاریکردنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا پێشکەش بکات.