Hemin Othman Mohammed
19 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2023
سلێمانی – AA
ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانیی كوردستان، نیاز دەرگەڵەیی لەناو باخەکەی خۆی لە قەزای ڕانیەی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به فیشه‌ك كوژرا.
دوای ئەوەی تەرمی نیاز دەرگەڵەیی برایە پزیشکی دادی ڕانیە و توێکاری بۆ کرا، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
لە پاش وەرگرتنەوەی تەرمەکەی لە پزیشکی دادی ڕانیە، برازای نیاز دەرگەڵەیی بۆ ڕاگەیاندنەکان دووا و، باسی لەوە کرد کە ڕووداوەکە ڕووداوێکی ئاسایی نییە و کردەیەکی تیرۆریستییە.
باڵا هاوار، برازای نیاز دەرگەڵەیی له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگەیاند: "بەپێی ئەوەی بینیمان و پزیشکی دادی ڕانیە پشکنینی بۆ تەرمەکە کردووە، کردەیەکی تیرۆریستییە و شوێنی سێ فیشەک بە سەریەوە دیارە كه له دواوه به‌ریكه‌وتووه".
سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە، باڵا هاوار باسی لەوە کرد کە هۆکاری ڕووداوەکە نازانن و دۆسیه‌كه لای پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپەڕینە و ئەوان بەدواداچوونی بۆ دەکەن و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن، بەڵام ئەوەی دیارە شوێنی ڕووداوەکە لە باخەکەی خۆی (نیاز دەرگەڵەیی) بووە، کە دەکەوێتە دەوری شەقامی قاعیدە کە رێگایەکە لە چوارقوڕنە دەڕوات بەرەو دارستانی ڕانیه.
باڵا هاوار گوتیشی: "جارێ هیچ بڕیارێکی پێشوەختە نادەین و گومان لەسەر کەس دروست ناکەین و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکان دەکەین کە پۆلیس و ئاسایشی ڕاپەڕین پێی هەڵدەستن و دوای بڵاوکردەوەی ئه‌نجامی لێکۆڵینەوەکە قسه‌مان ده‌بێت".
بە گوته‌ی باڵا هاوار، نیاز دەرگەڵەیی لەگەڵ خێزان و منداڵه‌كانی لە باخەکەی خۆیدا بووە، بەڵام لە کاتی ڕووداوەکەدا خێزان و منداڵەکانی لە باخێکی دراوسێیان بوون.
دوای ڕووداوه‌كه‌ش، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیاییدا نیگه‌رانی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی له‌لایه‌ن ده‌ستێكی ره‌شه‌وه كوژراوه.