Ramal Abdullah Mahmood
22 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە – AA
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بە جیا کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کاتژمێر ١٥:٠٠ لە کۆشکی کۆماری ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک پێشهاتی ناوخۆیی و دەرەوە لە سەروویانەوە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان دەکرێت کە بڕیارە لە ٢٥ی ئەیلوول ئەنجام بدرێت.
دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، کاتژمێر ١٨:٠٠ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە لێدوانێکیدا لەبارەی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاندبوو: "بێگومان ئەنجوومەنی وەزیران هەڵسەنگاندن بۆ ئەمە دەکەن و بە قەناعەتی خۆی بڕیار دەدات کە چ جۆرە سزایەک بسەپێنێت، بە دڵنیاییەوە ئەو سزایانە ئاسایی نابن. ئێمە ئەو پێداگیریەمان دەخەینە روو چونکە تاکو ئێستا ئیدارەی خۆجێی باکووری عێراقمان بەتەنها جێنەهێشتووە".