بەغدا
لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ٣٠ی نیسانی رابردوو ٢٠ ملیۆن و ٤٣٧ ھەزار ھاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان ھەبوو، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و ٧٨٥ ھەزار و ٢٢٣ کەس لە سێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان بوون.
ئەمڕۆ لە بەغدا ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندرا.
لە بەغدا دەوڵەتی یاسا ٣٠ کورسی و ئیتلافی نیشتمانیی ١٠ کورسی و ئەحڕار شەش کورسی و مواتنین پێنج کورسی و موتەحیدون چوار کورسی و هاوپەیمانی مەدەنی دیموکرات سێ کورسی و لیستی ھاوبەشی نیشتمانی دوو کورسی و سادیقون یەک کورسی و فەزیلە یەک کورسی و ئیسلاح یەک کورسی و ئەل عەرەبییە یەک کورسی.
ھەروەھا لە پارێزگاری ھەولێر پ.د.ک حەوت کورسی و ی.ن.ک چوار کورسی و گوڕان دوو کورسی و کۆمەلی ئیسلامی دوو کورسی بەدەست هێناوە.
لە پارێزگای سلێمانی، گوڕان حەوت کورسی ی.ن.ک شەش و پ.د.ک دوو و یەکگرتوو دوو کورسی و کۆمەل یەک کورسی بەدەست هێناوە.
لە پارێزگای کەرکوک ی.ن.ک شەش و پ.د.ک دوو و بەرەی تورکمانی دوو و ھاوپەیمانی عەرەبی یەک و ئیئتیلافی عەرەبی کەرکوک یەک کورسی بەدەست هێناوە.
ھەروەھا لە دھوک پ.د.ک هەشت و یەکگرتوو دوو کورسی و ی.ن.ک یەک کورسی.