لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دا لەشاری ھەولێر کاربەدەستانی کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتاییان راگەیاند.
بەگوێرەی ئەنجامە کۆتاییەکان، ١٠٠ کورسی پەرلەمان بەمجۆرە بەسەر براوەکانی ھەڵبژاردن دابەش دەکرێن لەگەڵ ١١ کورسی کۆتا بۆ کەمینە نەتەوەو ئاینییەکان:
ریژەی ھەر کورسییەک ١٩ ھەزارو ٥٢٢ دەنگی پێویست بووە.
- پارتی دیموکرانی کوردستان: ٧٤٣٩٨٤ دەنگ (٣٨ کورسی)
- بزووتنەوەی گۆڕان ٤٧٦٧٣٦ دەنگ (٢٤ کورسی)
- یەکیتی نیشتمانی کوردستان ٣٥٠٥٠٠ دەنگ (١٨ کورسی)
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ١٨٦٧٤١ دەنگ (١٠ کورسی)
- کۆمەلی ئیسلامی کوردستان ١١٨ ٥٧٤ دەنگ (٦ کورسی)
- بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ٢١٨٣٤ دەنگ (١ کورسی)
- حیزبی شیوعی کوردستان ١٢٣٩٢ دەنگ (١ کورسی)
- حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ١٩٥٠١ دەنگ (١ کورسی)
- ئاراستەی سێیەم ٨٠٨٥٦ دەنگ (١ کورسی)
لە کۆی ١١١ کورسی پەرلەمان
پیاوان: ٧٧
ژنان: ٣٤
لیستەکانی کۆتا
١١
تورکمان: ٥
کلدو ئاشوور: ٥
ئەرمەن: ١
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا (سەربەست مستەفا) سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق گوتی "ھەر لایەنیک سەرنج و تیبینی لەسەر ئەنجامی دەنگەکانی ھەبێ، دەتوانی لە دادگای تەمیز سکاڵای تۆمار بکات".