پەرلەمانی تورکیا
لەناو پەرلەمانی تورکیا چەند پرسیارێک ئاراستەی جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا (بەکر بۆزداغ) لەبارەی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن کرا و لە چوارچێوەی وەڵامەکانیش دا باسی لە کێشەی عەلەوییەکانی کرد و گوتی " پرۆژەیەکمان لەبەردەستدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی عەلەویەکان و دوای تەواوکردنی کارەکان، پرۆژەکە بۆ پەرلەمان بەرزدەکەینەوە بۆئەوەی بخرێتە بەر دەنگدان ".
بۆزداغ لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئاگاداربوونی عەلەوییەکان لە مەسەلەکە گوتی "بێگومان بەھاوکاری شارەزاو پیاوماقووڵانی عەلەوی پرۆژەکە بەڕێوەدەبەین. راوێژیان پێدەکەین و بیروڕایان وەردەگرین، پاشان ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین ".
لەبارەی بەکارھێنانی پیتەکانی Q،X،W بۆزداغ گووتی "مەگەر سایتەکان بە (www) دەستیپَناکات و ھەموومان بەکاریدەھێنین؟ سایتی مەھەپەش ھەر بەو پیتانە دەستپێدەکات و ئەمەش ھیچ گۆڕانکاری لە پیتەکانی زمانی تورکی دروستناکات ".
ھەروەھا سەبارەت بە کاردانەوەی سەرۆکی مەھەپە (دەولەت باخچەلی) لەبارەی نەھێشتنی ئاندیمز (سوێندی یێمە) کە لە چەند قوتابخانەیەک ئەو سوێندەی دووبارە خوێندەوە، بۆزداغ گووتی "راستە بینیمان باخچەلی سوێندەکەی خوێندەوە، خۆزگە بیزانیایە دروست بیخوێنێتەوە جارێک ھەڵەی کردو دووبارەی کردەوە، کەچی ھەر نەیتوانی. وادیارە بەڕێز باخچەلی شت لەبیردەکات ئەگەر جارێکی دیکە لەبەری بکاتەوە خراپ نابێ".