ئەنقەرە
لە میانی یەکەمین دانیشتنی وەرزی نوێ پەرلەمانی تورکیا (١ی تشرینی یەکەم) ئەردۆغان بەشداریی کرد و لەگەڵ پەرلەمانتارانی بەدەپە دیدارو چاوپێکەوتنی کرد.
لەو دیدارەدا ئەردۆغان لەگەڵ جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی بەدەپە (حەسیب قاپڵان) و پەرلەمانتار (سڕی ساکک) وتووێژی کرد، تێیدا داوای لێکردن بۆ ھەڵسەنگاندنی ھەلومەرجەکە " تەماشای ئەو بەشەی پەرداخەکە بکەن کە لەئاوی ئاوی تێدایە".
ئەردۆغان گوتی" لەو پاکێجەدا ھەم ترس و دڵەڕاوکێمان ھەیە ھەم خاڵی زۆرباشمان ھەیە" ئەردۆغان وەڵامی قاپڵانی بەوجۆرە دایەوە "ناکرێ گوێ بەقسەی ئەوانە مەدەن کەرێی سێیەم دەخەنە بەردەم ئێمە، بەڵکو دەبێ بایەخ بەوانە بدەین بەواقیعی بارودۆخ ھەڵدەسەنگێنن".
لەکاتی وتوۆێژدا جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی بەدەپە گوتی" بە ھۆی ھەستیاریی قۆناغەکە ناچارین سەیری لایەنی بۆشی ئەو لێدوانانەیش بکەین، ئەگەر ١٠% ی پەرداخ پڕ بێ لە ئاو ناتوانی باسی ٩٠% بەشە خاڵییەکەی نەکەی، قۆناغێکی بەمجۆرە لە پێشی ئێمەیە، ئەمساڵ ئاشتی لەگۆڕێ بوو خوێن نەڕژا، بۆیە ئێستا خەڵک چاوەڕێی ئەوەن گیراوەکان ئازاد بکرێن و رۆڵەکانیان لەچیا بگەڕێنەوە".
سڕی ساککیش بەشداریی قسەکانی کردو گوتی " ھەمووان چاوەڕوانی راگەیاندنی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن بووین، ئێمە بە دەست یاسای دژە تیرۆرەوە زامدارین، بە سەدان و ھەزاران کەس گیراون، ھەمووان چاوەڕوانی ئازاد کردنی ئەوانین، چاوەڕوان دەکرا لە بواری بەرێوبردنی ئیدارەی ھەرێمەکان گۆڕانکاریی بێتە ئاراوە".
ئەردۆغان بەوردی گوێی بۆ پەرلەمانتارانی بەدەپە شلکردبوو، لە کۆتاییدا پێی گوتن " با بزانین، لەسەر خەیر، پشوو درێژ و گەشبین بن".