واشنتۆن
جین ساکی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمیانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا گوتی: "واشنتۆن بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ ناردنەوە دەرەوەی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستادا نییە بە بێ مۆڵەتی حکومەتی عێراق، لەو بارەیەوە ھەڵوێستی ئەمریکا نەگۆڕە."
ساکی لەبارەی سەردانی بارزانی بۆ شاری دیاربەکرو پەیوەندیی نێوان ئەنقەرەو بەغدا، ئاماژەی بەوەدا واشنتۆن خۆشحاڵە بە پێشڤەچوونی پەیوەندیی نێوان عێراق و تورکیاو سەردانی سەرکردایەتی بۆ لای یەکتر لەقازانجی ھەردوولا دایە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە پێویستە کێشەو ئاڵۆزیی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەڕێی دیپلۆماسی و تووێژەوە چارەسەر بکرێن. لەو بارەیوە گوتی: "ھەڵوێستی ئەمریکا لەو بارەیەوە نەگۆڕاوە لەگەڵ ئەوەدا نین بەبێ مۆڵەتی حکومەتی فیدراڵ نەوت و گازی ھیچ ناوچەیەکی عێراق دەربھێنرێ و ببرێتە دەرەوە. بانگەوازمان بۆ ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئەوەیە کێشەکانیان لەڕێی دەستوورەوە چارەسەر بکەن."