کاربەدەستانی ویلایەتی نەنگەرهار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان رایانگەیاند: چەکدارانی تاڵیبان لە ناوچەی تورخەم لە نزیک سنووری پاکستان- ئەفغانستان بە ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژکراوەوە ھێرشیان کردۆتە بنکەیەکی سوپای ئەمریکا.
لە ئاکامی ئەو ھێرشەدا سەربازێک کوژراوە و پێنجی دیکە بریندار بوون. هەروەها سێ لە ھێرشبەرانیش کوژراون.
ئەحمەد زیا عەبدولعزیز، گوتەبێژی پارێزگاری نەنگارھار بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوگوتی: "لە دوای ھێرشەکە، لە نێوان سەربازان و هێرشبەراندا شەڕ و پێکادان لە هاتۆتە ئاراوە."
لە لایەکی دیکە گوتەبێژی بزووتنەوەی تالیبان زابیڵا موجاھید رایگەیاند: لەو ھێرشەدا ژمارەیەکی زور سەربازی ئەمریکی کوژراون.