Zana Natık Kerem
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
كابول ــ AA
بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاند كە لە ئاكامی هێرشێكی چەكدارانی تاڵیبان بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان لە ویلایەتی فەراه رۆژئاوای ئەو وڵاتە، نۆ سەرباز و ١٧ چەكدار كوژران.
گوتەبێژی فەرمانڕەوای ویلایەتی فەراه، محەمەد ناسر میهری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە شەوی رابردوو، ژمارەیەك چەكداری تاڵیبان هێرشیانكردە هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان لە ناوچەی پوشت روود و لە ئاكامدا نۆ سەرباز كوژران و چواری دیكەش بریندار بوون.
محەمەد ناسر میهری ئاماژەی بەوەشدا كە لە میانی هێرشەكەدا، شەڕو پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی تاڵیبان رووی دا و فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئەفغانستان چەكدارانی تاڵیبانیان بۆردومان كرد و لە ئاكامدا ، ١٧ چەكدار كوژران.