Zana Natık Kerem
23 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2017
كابول ــ AA
چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان، ٧٠ مەدەنییان لە ویلایەتی قەندەهار باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان رفاند.
بەڕێوەبەری ئاسایشی قەندەهار، جەنەڕاڵ عەبدولرەزاق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "کردەی رفاندنەكە لە ناوچەی شەهولی كوت رووی دا".
عەبدولرەزاق ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو چەکدارانە، حەوت لە رفێنراوەكانیان كوشتووە و تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتیەكەیان زانیاری لەسەر چارەنووسی ئەوانەی دیكە نییە.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە چەكدارانی تاڵیبان ئەو مەدەنییانەیان بە ھۆی پشتیوانیكردنیان لە هێزەكانی حكوومەتی ئەفغانستان رفاندووە.
لای خۆیەوە لیژنەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی رفاندنی ٧٠ مەدەنییەكەی لە قەندەهار كرد.