Zana Natık Kerem
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
كابول ــ AA
لەسەر یەكێك لە رێگاكانی ویلایەتی هیلمەند باشووری ئەفغانستان، بۆمبێكی چێنراو تەقییەوە و بەهۆیەوە حەوت كەس كوژران كە لەنێویاندا چوار منداڵ هەیە.
گوتەبێژی فەرمانڕەوای ویلایەتی هیلمەند، عومەر زەواك بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، بۆمبێك كە لەسەر رێگایەك لە ناوچەی بۆلان چێنرابوو لەكاتی تێپەربوونی ئۆتۆمبێلێك كە ژمارەیەك سەرنشینی مەدەنی تێدا بوو، تەقییەوە.
زواك ئاماژەی بەوەیشدا کە لە ئاكامی تەقیینەوەكەدا حەوت كەس كوژران كە لەنێویاندا چوار منداڵ هەیە و هەروەها دووی دیکەش دیكەش بریندار بوون.
گوتەبێژەكە، بەرپرسارێتی چاندن و تەقاندنەوەی بۆمبەكەی خستە ئەستۆی بزووتنەوەی تاڵیبان.