ئۆرشەلیم
سه‌ركۆماری ئیسرائیل رئوڤین ريڤلین رایگه‌یاند جیاكاری ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان هاووڵاتییانی ئیسرائیل‌دا ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له رادیۆی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، ریڤلین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جیاكاری له نێوان هاووڵاتییانی ئیسرائیلی عه‌ره‌ب و جوله‌كه‌دا به شێوه‌یه‌ك زیادی كردووه كه پیش‌تر شێوه‌ی نه‌بووه، هاوكات هۆشداریشی داوه له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی.
سه‌ركۆماری ئیسرائیل به پێویستی زانیوه پێش نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بابه‌ته‌كانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی بخرێنه نێو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كراونه‌ته پێشینه‌ی كار و گوتی: "گه‌وره‌ترین مه‌ترسی كه چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات تۆمار نه‌كردنی ناوی خه‌ڵكی و گوێ پێنه‌دانیانه، چونكه رێژه‌ی به‌شداری عه‌ره‌به‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا نزم بوو".
له لایه‌كی دیكه‌وه عیماد ئیڤاد كه لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ئیسرائیله‌وه ده‌كات، گوتی: "هه‌ژاریی و جیاوازی ئاستی ئابووریی له نێوان جوله‌كه و عه‌ره‌به‌كاندا، هۆكاره بۆ سه‌رهه‌لدانی توندوتیژی له ئۆرشەلیم و ئه‌و شارانه‌ی عه‌ره‌بی تیادا ده‌ژین، كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه".
ئیڤاد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی ئیسرائیل كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به مه‌ترسی ده‌بینێت، هۆكاری دروست بوونی ئه‌و كهلێنانهن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه پیش وهختییهكهی ئیسرائیل 17ی ئاداری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.