Ramal Abdullah Mahmood
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2017
ئیزمیر – AA
هاووڵاتییانی ئێرانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی ١٢ـەمینی سەرکۆماری ئێران، لە بنکەی بانکی میللەت دەنگیان دا.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 8ـی بەیانییەوە دەستی پێکردووە و دوای سەیرکردنی ناسنامەکانیان هاووڵاتییانی ئێرانی دەنگی خۆیان دەدەن.
لیلی گوڵمەلازادەی تەمەن ٣٢ ساڵە کە لەگەڵ منداڵە حەوت مانگیەکەی "دەنیز" لە مانیساوە هاتبوو دەنگ بدات، ئاماژەی بەوە دا ویستوویەتی لەو هەڵبژاردنەدا ئیدارەی خۆیان بخەنە روو.