Aynur Ekiz,Muhammed Ali Toruntay,Hemın Othman Mohammed
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، مه‌هدی ئه‌كه‌ر رايگەیاند "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنگرەی ئاک پارتی کە 21ی ئایار دەبەسترێت، كۆنگره‌ی نائاساییه، بۆیە میوانانی بیانی و پیاوانی ده‌وڵه‌ت بانگهێشت نه‌كراون، له‌به‌رئه‌وه به‌رپرسانی كۆنسوڵخانه‌كان چاودێری كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن".
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌كه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان له 3ـه‌مین كۆنگره‌ی نائاسایی ئاك پارتیدا، ده‌وروبه‌ری 250 كه‌سایه‌تی بانگهێشت كردووه كه به‌رپرسانی كۆنسوڵخانه‌كان و نوێنه‌رانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان له‌نێودایه كه له توركیادا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
ئه‌كه‌ر باسی له‌وه كرد كه یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك و پسپۆڕان له سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان هاوكاری ئه‌و راگه‌یاندنی بیانی ده‌بن كه ده‌یانه‌وێت چاودێری كۆنگره‌كه بكه‌ن و، گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنگرەی ئاک پارتی کە 21ی ئایار دەبەسترێت، كۆنگره‌ی نائاساییه، بۆیە میوانانی بیانی و پیاوانی ده‌وڵه‌ت بانگهێشت نه‌كراون، له‌به‌رئه‌وه به‌رپرسانی كۆنسوڵخانه‌كان چاودێری كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن".