سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما بەر لەوەی بۆ بەسەربردنی پشوو بەرەو هاوای بەڕێكەوێ، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا ئۆباما باسی لەو هەنگاوانە كرد كە بوونەتە هۆی پێشوەچوونی وڵات، لە وەڵامی پرسیارێك لەبارەی ئەو راپرسییە كە ساڵی ٢٠١٣ ئەندامدرا و بە خراپترین ساڵی سەرۆكایەتیی ئەمریكا دانرا، گوتی: " بە هیچ جۆرێك لەگەڵ ئەو رایەدا نیم و بە راستی نازانم، لەماوەی پێنج ساڵی سەرۆكایەتیدا تووشی هەوراز و نشێوییەكی زۆر هاتووین، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە نشێوییەكان پشتگوێ بخەین و خەورازی و دژوارییەكان بخەینە راپرسییەوە."
ئۆباما هەروەها گوتی: "بەگوێرەی چەند راپرسییەكی ئەم دواییە، تەواوی ماوەی سەرۆكایەتیم پڕبووە لە نارەزایی خەڵك، ئەگەر ئەو راپرسیانەم بە راست و دروست دابنایە هەرگیز نەدەچوومە ناو ركابەری سەرۆكایەتیی وڵات."
ئۆباما تیشكی خستە سەر كاروچاڵاكییەكانی ساڵی ٢٠١٣ و گوتی: " ویستمان چەند پرۆژەیەك بە كۆنگرێسدا تێیپەرێنین و بیكەینە كارنامە، كەچی لەلایەن كۆنگرێسەوە پەسند نەكرا و تووشی بێ ئومێدی كردین، بەڵام لەساڵی ٢٠١٣ چەندین پێشكەوتن و گۆرانكاریی باشمان ئەنجامدا. ھەروەھا ساڵی ٢٠١٤ دەبێتە ساڵی تەواوكردنی ئەو كارانە ، دەبێتە ساڵی هەنگاوە گرنگ و چارەنووسسازەكان، بۆ نموونە زۆر گۆرانكاریی گرنگ لە پلانی خزمەتی تەندروستی و ئابووریی وڵات روودەدات."
ئۆباما لەبارەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران گوتی: " ئێستا كاتی هیچ جووڵەیەكی سەربازی نییە بۆ سەر ئێران، جگە لەوە ئێمە رێككەوتووین و بەپێی پلانەكان و قۆناغەكانی رێككەوتنەكە هەنگاو دەنێین، لەكاتی پێویستدا بیر لە هێرشی سەربازی دەكەینەوە نەك ئێستا."