به‌رلین
له كاتی ده‌رهێنانی بۆمبێكی نهتهقیودا له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا 31 هه‌زار كه‌س له پێناو پاراستنی ژیانیان له شوێنه‌كانی خۆیان گوازرانه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئیداره‌ی شاره‌كه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ژێر بینای قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییدا بۆمبێك کە کێشەکەی 250 كیلۆگرام بوو دۆزراوه‌ته‌وه. له‌كاتی كاره‌كانی ده‌رهێنانی ئه‌و بۆمبه‌دا كه 850 كارمه‌ندی تیمی ئاگركوژینه‌وه به‌شداریان تێدا كردووه، هاووڵاتییانی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گوازرانه‌وه بۆ هۆڵێكی وه‌رزشی.
به‌درێژایی یه‌ك كیلۆمه‌تر له دانیشتوانی ئه‌و شوێنەی بۆمبه پوچهڵكراوهكهی تێدا بوو گوازرانه‌وه بۆ شوێنێكی ئارام، ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه بۆمبه‌كه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاوه له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا هه‌ڵدراوه‌ته خواره‌وه.
پێشتریش له شاری كۆبلێنسی ئه‌ڵمانیا بۆمبێكی هاوشێوه دۆزرابوویه‌وه، له كاتی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌ویشدا 45 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی ناوچه‌كه گوازرابوونه‌وه.
مەزەندە ده‌كرێت له ساڵی 1939 بۆ ساڵی 1945 نزیكه‌ی 3.4 ملیۆن تۆن بۆمب به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیادا خرابێته خواره‌وه.